لەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز خەسارەتێکی گەورە بوو لە میدیای کوردستانی
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
کاک هەڵکەوت سەلماندی مرۆڤی چاکەکار لای خەڵک ون نابێت. هەستم بە راستگۆیی کاکە هەڵکەوت دەکرد. ئەو بە سەربەرزی ژیا و بە راستگۆیی سەری نایەوە
یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
کاک هەڵکەوت، خاوەن هەستێکی بەرزی کوردایەتی بوو لە بەغدا. وەک کەسێکی لێهاتوو و هەڵکەوتوو خزمەتێکی زۆری لە بوارەکەی خۆیدا کرد
هەڵکەوت عەزیز کە شەهید بووە وەکو پێشمەرگە و تێکۆشەران خەباتی کردووە بۆ گەلەکەمان.
هەڵکەوت عەزیز رۆژنامەڤانێکی چالاک و بەسوود بوو. وەکو پێشمەرگە هەردەم لە سەنگەر بوو. سەرەخۆشی لە خۆمان، کەسوکار، رووداو و هەموو دڵسۆزەکانی گەلی کوردستان دەکەین
خەمبارین بە لەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز و سەرەخۆشی لە رووداو و سەرجەم رۆژنامەڤانان دەکەین
هەڵکەوت عەزیز خۆشەویستی خەڵک بوو، وەکو هەڵکەوت بژین و وەکو هەڵکەوت بمرن. جگە لەوەی رۆژنامەڤانێکی هەڵکەوتوو بوو، هەمیشە پرۆفێشناڵ بوو و بەدوای راستییەکاندا دەگەڕا
هەڵکەوت عەزیز برامان بوو، ئەستێرەی میدیای کوردی و رووداو بوو، وەکو کەرکووکییەک لە ئێمە رۆیشت. کاتێک سەیری هەڵکەوتت دەکرد دڵت دەکرایەوە و دوایین ناخۆشی بێت بۆ میدیای کوردی
کاوە عەلی، نەوەی قازی محەممەد
هەڵکەوت عەزیز وەکو شەهیدێک هەژمار دەکرێت، چونکە خزمەتی کوردی دەکرد و کاری بۆ کورد دەکرد.
لەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز خەسارەتێکی گەورە بوو. پیاوێکی زۆر شارەزا و لێهاتوو بوو و لە بارودۆخێکی هەستیاردا کاری دەکرد. ئەو سەرکەوتنێکی گەورەی لە گواستنەوەی زانیارییەکان بە ئەمانەتەوە تۆمارکردبوو
کاک هەڵکەوت کوڕی نیشتمان و کەرکووکی کوردستان بوو، ئیشەڵڵا رووحی کاک هەڵکەوت دەبێتە هەوێنی تەبایی بۆ گەلەکەمان
منیرە قازی، کچی شەهید قازی محەممەد
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک هەڵکەوت دەکەم و خۆم بە هاوبەشی ئەم خەمە دڵهەژێنە دەزانم
فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر
سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو و خێزانی هەڵکەوت عەزیز دەکەین
جوانەمەرگ هەڵکەوت عەزیز وەکو پەتی تەسبیح بوو بۆ پەیامنێرانی کورد لە بەغدا. سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکار، میدیاکارانی کورد و رووداو دەکەم
هیونسیۆک رۆهـ، کۆنسووڵی کۆریای باشوور
پابەندیی هەڵکەوت عەزیز وەکو رۆژنامەڤانێک بە پرۆفێشناڵی و پیشەییبوون لەبیرناکەین و گیانلەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ میدیای کوردی
یه کێتیی نووسه رانی کورد له سووریا
هه ڵكه وت عه زیز، یه كێك بوو له رووخساره دیاره كانی راگه یاندنی كوردی و به دڵسۆزی بۆ په یامه رۆژنامه وانییه كه ی ناسرابوو
هەڵکەوت عەزیز دەنگێکی میدیایی پیشەیی بوو کە بە پابەندبوون و دڵسۆزی لە راپەڕاندنی پەیامە رۆژنامەوانییەکەیدا دەناسرا و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە لێهاتوویی و بەرپرسیارێتییەوە بەشداری لە گواستنەوەی راستییەکان دەکرد
هەموومان بۆ کۆچی دوایی کاک هەڵکەوت عەزیز خەمبار بووین
هەڵکەوت عەزیز برایەکی کوردپەروەری بەڕێز، پیشەیی و رێزدار بوو و دۆستێکی خۆشەویستمان بوو.. سەرەخۆشی لە خۆمان و رووداو دەکەین
سەرەخۆشی لە بنەماڵە، هاوکاران و رووداو دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڵکەوت عەزیز
ناوەندی عەرەبی ئەورووپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی
هەڵکەوت عەزیز نموونەی رۆژنامەنووسێکی پیشەیی دڵسۆز بوو و بە کارەکانی بەشداری لە گەیاندنی راستی و خزمەتی پەیامی راگەیاندن دەکرد. بۆیە کاریگەرییەکی باشی لە ناوەندە رۆژنامەوانی و راگەیاندنەکاندا بەجێهێشت.
لەدەستدانی کاکە هەڵکەوت کەلێنێکی گەورە لە میدیای کوردیدا بەجێ دەهێڵێت، بەڵام ئەوە رووداوە هەر وەک یەکەمی بێ رکابەر پێشەنگ و قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین دڵسۆز و کادری بواری راگەیاندنە
هەڵکەوت عەزیز بەهۆی شارەزایی و دڵسۆزی لە پیشەکەی، هەروەها بە راستگۆیی و دڵسۆزیی بۆ نەتەوەکەی، ملیۆنان کورد بە گیانلەدەستدانی خەمبار بوون
گیانلەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، رۆژنامەڤانی.....
لقراءة المقال بالكامل، يرجى الضغط على زر "إقرأ على الموقع الرسمي" أدناه
هذا المحتوى مقدم من موقع رووداو




